فراکسیونی کورد له پارلمانی ئێران داوا رونکردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی دانشجویانی کورد ده‌کا
فراکسیۆنی کورد له پارلمانی ئێران داوای له وه‌زیری ئیتللاعاتی جمهوری ئیسلامی کردوه که چاره‌نووسی خوێندکارانی کوردی به‌ندکراو روون بکه‌نه‌وه.
نامه‌که له لایه‌ن هه‌ر یه‌ک له جه‌لال مه‌حمود زاده نوینه‌ری مه‌هاباد، ئیقباڵ محه‌ممه‌دی نوینه‌ری مه‌ریوان، داریوش قه‌نبه‌ری نوێنه‌ری ئیلام، سه‌مه‌د فیدایی نوێنه‌ری سونقوڕی کولیایی، محه‌ممه عه‌لی په‌رته‌وی نوێنه‌ری سه‌رده‌شت و پیرانشار، فه‌تحوڵڵا حسینی نوێنه‌ری
پاوه و هه‌ورامان و فه‌خره‌دین حه‌یده‌ری نوینه‌ری شاره‌کانی سه‌قز و ئیمزا کراوه و، راگه‌یه‌ندراوه که ره‌وتی گیران و به‌ندکرانی خوێندکاران نیگه‌رانی قووڵی بنه‌ماڵه‌ی خوێندکارانی لێ که‌وتۆته‌وه.
له نامه‌که‌دا ئاماژه به ناوی خوێندکارانی به‌ندکراو به تایبه‌تی چاره‌نووسی نادیاری جه‌هانگیر عه‌بدوڵڵاهی خوێندکاری زانسته سیاسییه‌کان له زانكۆی تاران و ده‌بیری رێکخراوی کانوونی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌رهه‌نگی "ئاشتی" کراوه و سکاڵانامه‌یه‌کی برای ناوبراو له‌م پێوه‌ندییه‌دا کراوه‌ته پاشکۆی نامه‌که.
هه‌روه‌ها ئاماژه به چارنووسی نادیاری خوێندکاران په‌خشان عه‌زیزی، سروه وه‌یسی، له‌یلا محه‌ممه‌دی، ئامانج ره‌حیمی، ئه‌حمه‌د ئیسماعیلی و ئیسماعیل مه‌ولودی کراوه.



















