22ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كۆماری ئیسلامی ته‌نگی پی هه‌ڵچنرێ.

سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان:
22ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كۆماری ئیسلامی ته‌نگی پی هه‌ڵچنرێ.
كوردستان ـ به‌شی سیاسی:"خالید عه‌زیزی" له لێدوانێكی تایبه‌ت به "كوردستان"دا له‌مه‌ڕ سی ویه‌كه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند كه 31 ساڵه‌ی هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی باشترین ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌و سیستمه به چالش بكێشرێ و بنه‌مای شۆڕشێكی دیكه به‌و جیاوازییه كه ئێستا خه‌ڵك ده‌زانێ چی ده‌وی و خۆی حكومه‌تی داهاتووی خۆی دیاری ده‌كا، دابنرێ.
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان، به ئاماژه به‌وه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌كانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووری، نێونه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت مه‌زهه‌بییشدا تووشی قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره بووه وتی:" له ساڵرۆژی هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی و ساڵڕۆژی به‌لاڕێدا بردنی شۆرشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 57دا باشترین كار ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك هه‌ر به‌و چاوه‌ڕوانی وئێستێعداد و تواناییه‌كانی ئه‌و كات كه دژی سیستمی پاشایه‌تی راپه‌ڕین، هه‌ر به‌و ئێستێعداد و یه‌كده‌نگییه‌وه بۆ جارێكی دیكه ئه‌و سیگناڵه بده‌ن به كۆماری ئیسلامی كه هیچ داهاتووه‌یه‌كی نییه و هاوكات به هێنانه گۆڕی دروشمی جۆراوجۆر ته‌عبیر له فره‌نه‌ته‌وه بوونی ئێران بكه‌ن".
خالید عه‌زیزی له درێژه‌ی وته‌كانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به ئه‌زموون وه‌رگرتن له 31 ساڵ كێشه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی پێویسته به هه‌موو لایه‌كه‌وه بیر له پرۆژه‌یه‌ك بۆ داهاتووی ئێران بكه‌ینه‌وه كه بێ هه‌ڵاواردن، هه‌موو جیاوازی و فره چه‌شنی كۆمه‌ڵگای ئێران له‌به‌رچاو بگرین و خه‌ڵك له ده‌وری ئه‌و پرۆژه‌یه كۆ ببێته‌وه‌و ئه‌ركی هه‌موو حیزبه‌كانه(به كوردستانی و سه‌راسه‌رییه‌وه) له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌وڵ تواناكانی خۆیان بخه‌نه گڕ.
عه‌زیزی له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا به ئاماژه به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێو خۆی ئێران وتی:"دوای 31 ساڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بۆ جارێكی دیكه رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه 31 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ شۆڕ‌شیان كرد ئێستا ئێستعداد و توانایی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌و رێژیمه بڵێن كه چون 31 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ شۆڕشمان كرد و سیستمی پاشایه‌تیمان نه‌ویست، ئێستاش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هاتووینه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕێك له ئێران‌دا پێك بێ."



















