kurdane.com
ایلام

kurdane.com
سفری به کوههای زاگرس با خالو آرام
kurdane.com
لەپێناو ڕاستی وڕوونبونەوەی حەقیقەت دا
kurdane.com
زمان پێناسەی گەڵانه
kurdane.com
دوا ڕاگەیاندنی فراکسیۆنی کۆمەڵە وازهێنان لە ئەندامیەتیی
kurdane.com
وەڵامێک بۆ سایتی ( أفکار حرة) ی رەگەزپەرست
kurdane.com
وەڵامێک بۆ سایتی ( أفکار حرة) ی رەگەزپەرست
kurdane.com
یه‌كی مای و كرێكارانی كوردستان!
kurdane.com
ئایا تێکەڵ کردنی ئایین بەسیاسەت کێشەکان قووڵتر یان خود چارەسەر دەکات! - بەشی یەکەم
kurdane.com
نامەیەک بۆ هاورێ عومەر ئێلخانیزادەو کۆمیتەیی ناوەندی کۆمەڵە
kurdane.com
شنه‌ى مانێشت قسمت دوم
kurdane.com
شنه‌ى مانێشت قسمت اول
ئێران وڵاتى كوردانه

16 Sep 2012 Larger FontFont SizeSmaller Font بینێرە بۆ گوگڵ پلاس بینێرە بۆ فەیسبوک بینێرە بۆ تویتێر ارسال به بالاترین ارسال به دنباله بینێرە بۆ هاورێیەک چاپ خبر

kurdane.com

کوردانه : مظفر اسماعيل زيدبگ - من ئه مه وێ ڕاستى ده رباره ى نه ته وه ى كورد بنووسم ، ئه گه ر خوێنه رى به ڕێزى كورد ، يا هه ر كه سێ تر شتێكى به دڵ نه بوو نابێ گله يى بكات چونكه من لێره دا ئه مه وێ " مێژوو " بنووسم . نامه وێ له كه سێک يا هۆزو تيره يه ک بدوێم و به هويدا بێمه خواره وه .
میژوو ماناى نووسينى به سه رهاته كه يه وه ک خۆى - بێ لايه نگيرى - میژوو بۆيه ئه نووسرێت كه ڕۆڵه ى ئه و گه له سوود له چاكه و خراپه ى ڕابردوو وه رگرن تا جارێكى تر نه كه ونه گۆمى هه ڵه وه بخنكێن .
هيوادارم میژوو ناوى چاكه و خراپه ى كه س ون نه كات و مافى خۆى بداتێ (1) .
له سه ره تاى میژووه وه كوردو پارس هه میشه هاوده ردو هاو په یمان بوون ، هاو بيرو ڕاو هاو مه زهه بى بوون ، له شادى و خوشيدا ، له چه وسانه وه و کوشتن وبڕین دا ، وه ك يه ك بوون و هه رگیز له يه ك جيانه بوونه ته وه . له كاتى ده سه لات و فه رمانڕه وايى كوردا ، پارسه كان به شداربوون و هاوكاريان كردوون وه ك ده وڵه تى كوردى " گوتى ، كاسى ، كيانى ، ماده " . كاتى ده سه لاتدارى پارس ، كورديش بێ به ش نه بوون و هاوكاربوون وه ك ده وله تى " پیشدادى ، هاخامه نشينى ، ساسانى " .
هه ركات به هۆى داگیر کردنى بێگانه وه له يه ك جيابوونايه ته وه يه كێكيان بكه وتايه ژێر ده سه ڵا تى ده وڵه تێكى تره وه هه ردوولا ئه كه وتنه بيرى يه گرتن و سه ر به ستیه وه . وه ك سه رده مى فه رمانڕه وايى " كلدو ، ئاشور ، عمالقه " هه ردوولا په يڕه وى ئاينى زه رده شت بوون و " ئاهورامه زدايان " په رستووه و بڕوايان به خواى خێرو خۆشى و ئاشتى بووه . نه فره تيان له خواى شه ڕو ئاژاوه و گرانى (ئه هريمه ن) كردووه . كورد بۆ شه ڕى ئيسلام ده ست پێشخه رى كردوه ، قوربانيه كى زۆرى دا دژى سوپاى عه ره ب . له ئه نجامدا كوردو پارس پێکه وه موسڵمان بوون ئه م هاوپه يمانيه هه روا مايه وه و كاتى په يدابوونى مه زهه بى شيعه بڕيك له هۆزه كورده كان له گه ڵ پارسه كاندا مه زهه بى شيعه گه ريان په سه ند كرد (لوڕ ، كه لهور ، شادرلى ، باوده لى ، كه ره شه لى ، به ختيارى ، كوليائى ، سينامينلى ، پيهرماز ، بليكان ، ئه شميشارت ، له ك ، ... هتد) . كه پتر له سه د هۆزن که عه لى (خ) به خه لیفه ى ڕاسته قینه ى پێغه مبه ر ئه زانن . به ڵكو هه ندێ له م هۆزانه عه لى به خوداوه ند ئه زانن و ئه يپه رستن وه ک هۆزى نانه كه لى ، ديرسملى . له ناوچه ى ده رسيم نيشته جين. له كتێب و مێژووه کۆنه کاندا هه ميشه ناوى (مادو پارس) له يه ك نه بڕاون و به يه كه وه ناو براون و تا ده وروبه رى سه ده ى پێنجه مى پێش زاين ناوى ئێران په یدا بوو له بريتى - مادو پارس - هه روه ها شه رى كورده كان له گه ڵ - والدين - ساڵى 244 ز پێكدا دانه كه ى قه يسه رى روم (هه رقل) ساڵى 624 ز وه ك باسمان كرد به لايه نگیرى له ده وڵه تى ئێران بووه .
بڕێك له زاناكانى مێژوو ئه ڵێن پاش روخانى ده وڵه تى ماد كه به هۆى كارتێكردنى مادى و مه عنه وى له لايه ن پارسه كانه وه به شێك له ماده كان چوونه پاڵ پارسه كان تيكه ڵ بوون و هه ندێ له سه ركرده كانيان له پايته ختى پارس مانه وه و جێگیر بوون و پاڵپشتى ده وڵه تى پارس بوون . بوْ وێنه كواكسارى دووه م كوڕى ئازيده پاك سه ركرده يه ك بووه له سوپاى كورش له كاتى پێویستدا كورده كانى كۆكردۆته وه و شه ڕيان ئه كرد به شێكى تر له ماده كان چوونه پال كورده كانى زاگروس .
مێژوو نووسه كان ئه ڵێن ئه شكانيه كانيش هه ر به و شێوه له ناو پارسه كاندا توانه ته وه و تێكه ڵ بوون. له كتێبى (كورد در مقابل تورك ، لاپه ره 21) دا ئه ڵێ ت ئه و هاوكاريه ى نێوان كوردو پارس له وانه يه ئه و تێكه ڵ بوونه ى له گه ڵ پارسه كاندا بووبێت که باسمان کرد .
دكتور فريج له كتێبى - كورد لر- دا ئه ڵێت (جه ژنى كوردى) كه هه موو ساڵێك كورده كان له (31) ئاغستوسدا به هۆى ڕزگارى ئێران له ده ست - زوحاكى خوێن ڕێژ - بیوارسب - ئه یگێرن . ئه و جه ژنه جه ژنى ده ماوه نديشى پێ ئه ڵێن . ئه مه نيشانه ى هاوده ردى و هاوپه يمانيه تى كوردو پارسه خاوه نى كتێبى - مروج الذهب - ئه م جه ژنه ى به جه ژنى - ميهره جان - ناو بردووه . له ئه نجامدا ئه ڵێن جه ژنى كوردو جه ژنى ده ماوه ندو جه ژنى ميهره جانى هه رسێكيان يه كن ، شا ئيسماعيلى سه فه وى كه به ڕه گه ز كورد بوو له ساڵى (907) ى كۆچى دا به شێوه يه كى ڕه سمى مه زهه بى شيعه ى ناساند كه چه ند هۆيه كى سياسى هه بوو ، ئه مه ش به ڵگه يه كى چاك بوو بۆ عوسمانيه كان كه سوڵتان سه ليمى قانوونى به هۆى مه لا ئيدريسه وه په يوه ندى كرد به هه ندێ له سه رۆك هۆزه كان و په يمانێكى درۆو ده له سه ى له گه ڵدا مۆر كردن و توانى هه ندێكيان له شا ئيسماعيل هه ڵگه رێنیته وه و بکه ونه ژێر ده سه ڵا تى عوسمانيه وه .
توركه كان ئه م په يمانه درۆينه به هۆيه كى سه ره كى ئه زانن بۆ بڵا وبوونه وه ى ده سته ڵاتى عوسمانى له ئاسياى ناوه ڕاستدا توركه عوسمانى يه كان كورده كانيان به به ربه ستێكى گه وره زانيوه و بۆ داگیركردنى ئێران پاش ئه وه ى به هۆى مه لا ئيدريسه وه په يمان نامه يه كى مۆر كرد ورده ورده كه وته ده ست درێژى بۆ سه ر وڵاتى ئێران و له ناوه وه ش ده ستى كرد به چه وسانه وه ى كورده كان (ميژووى ئه وليا چه له بى) . له سه رده مى كه يخوسره وى گه وره تا هاتنى شا ئيسماعيل سه فه وى كورده كان به شێك بوون له ده وله تى ئێران و هه ر فه رمانره وايه ك له ئێراندا بووبێت كورد يا پارس ئه مان له ژير ده سه لاتيان بوون . وه به هيچ جۆرێك مل كه چى فه رمانى تورك نه بوون و ژێر ده سته ييان قبول نه كردووه كورشى گه وره به هۆى هێزو بازوى ئه م دوو نه ته وه (هۆزه) گه وره (مادو پارس) كه وته خه يالى داگير كردن و په ل هاوێشتن . له رۆژئاواوه تا هاليس (قزل ئيرماق) له رۆژهه ڵاته وه تا پشته وه ى روبارى (سه يمون) رويشتوون .
به هۆى ئه م دوو برا باوكى و دايكيه وه توانى په ره به سنوورى خۆى بدات و سوپاكه ى به هێز بكات . پشت به رنه دان و هاوكارى ئه م دوو نه ته وه يه له گه ڵ کورشى گه وره واى كرد له ده رياى خه زه ره وه تا كه نداوى عه ره ب (فارس) بگرێت (نخبة الأزهرية ل 520) .
وه ك چۆن ئاو له دوو ڕه گه زى (ئوكسجين و هايدرۆجين) پێك ديت هه ر به و شێوه ش ئێران له دوو ڕه گه زى سه ره كى (كوردو پارس) پێك هاتووه ، يانى ئه گه ر كورد نه بێت ته نها به فارسه كان ناوترێ ئێران وه ئه گه ر فارسيشى نه بێت ته نها به كورد ناوترێ ئێران كه وا بوو دوو وشه ى به يه كه وه لكاون ، كوردو پارس ماناى وڵاتى - ئێران - پێك ئه هێنن (2) .
پاش ده سه ڵاتداريه تى كورشى گه وره وشه ى ئيران (توحدى) په يدا بووه جگه له (شێوه و قيافه و خوو ره وشت وئاين و زمان و له هجه) به پێى شوێنه وارى مێژوويى و زانستى كورد له نه ژادى (ئارى يه). له نێوان نه ته وه كانى ئارى دا كوردو پارس زۆر له يه ك نزيك بوون و وه ك دوو لقى يه ك دره خت بوون . به پێى ئه م خشته يه ى دروستمان كردووه كه بۆ زياتر شاره زا بوونه له راستى ، بومان ده رده كه وێ كه كورد له ڕه گه زو زمانى فارسيه وه نزيكه و له ئاريه كان (گر بظاهر سايه عين نور نيست نور چندان دور نيست) لێره دا بۆمان ده رده كه وێ ئه و وشه و پيتانه ى كوردو فارس به كارى ئه هێنن زۆر له يه ك نزيكن . به ڵام له گه ڵ عه ره بى و توركيدا جياوازيه كى گه وره به دى ئه كرێ ته نانه ت له ڕووى زمانه وانيشه وه وه ك پاش و پێش خستنى كردارو ئاوه ڵناو . بۆ وێنه كوردى : (زه يد عومه رى كوشت) ، فارسى : (زيد عمر زد) ، عه ره بى : (ضرب زيد عمر) .
ئه گه ر سه یرى فه رهه نگه كه ى مه رد ۆخ بكه ين بۆمان ده رده كه وێ په يوه ندييه كى توندو تۆڵ له نێوان كوردى وفارسى دا هه يه . هه روه ها له گه ڵ زمانه كانى ديكه ى روژهه ڵاتى ناوه ڕاست . له ڕوونكردنه وه ى سه ره وه دا سێ خاڵى سه ره كيمان بۆ ڕوون ده بێته وه كه هيچ گومان و دوو دڵيمان نامينى :
1- كورد له نه وه ى (ئارى)يه و له گه ڵ پارس دا ڕه گه ز ێكن و له ڕه گه زه كانى ديكه جياوازن .
2- نه ته وه ى كورد چه ندين هه زار ساڵه له كوردستاندا ئه ژى داب و نه ريت و خوو ره وشت و هه ڵس و كه وتى خۆى پاراستووه له نه ته وه كانى دراوسێ و وه كو (ئاشور ، كلدان) و له سه ر داب و نه ريتى كورده وارى خۆى ماوه ته وه تاكو ئيستاش . به و په ڕى ئازايه تى و لێهاتووييه وه هێرش و په ڵامارى دراوسێ بێگانه كانى به ر په رچ داوه ته وه . (3) .
تا ئێره قسه كانى مێژوونووسى كورد محه ممه د مه ردو ۆخى كوردستانى بوو . هه روه ها هه ندێكى تر وه كو مامۆستا (ره شيد ياسمى) له به رئه وه كه خۆيان كورد بوون و به دڵسوزى قسه يان ڵێوه كردووه و خۆيان پێوه خه ريك كردووه كورد به نه ته وه ى ئێرانى يا هه ر به ئێرانى هێناويانه به به ڵگه وه سه لماندوويانه له ناوه ندى باسه كه دا ئه ڵێن : (چه دوژمنايه تيه ك له مه گه وره تره كه كورد له نه ته وه ى جه مشيدو فه ريدون و زه ده شت كورش و داريوش لا بده ن و بيانكه ن به روله ى (لا سيراب) و (ئانرى داپى زير) ى گوتى ، يا (تيگلات پلیسز) و (سارگون) ى ئاشورى ... هتد ). ديسانه وه هه ر ئه و كه سانه ئه ڵێن: (هه ندى كه س له سه ر زه وى ئيراندا قه وميك دروست ئه كه ن و كورد ئه به نه وه سه ر ئه و قه ومه) (4) .
مينورسكى له (دائرة المعارف الاسلامية) ده ڵێ : كورد قه ومێكى ئيرانييه (5) .
ئه توانين ئه وه بڵێين كه فارس (پارس) له نه ته وه ى كورده ، نه وه ك كورد له هى فارس (پارس) ، دياره ئه م دوو قسه يه جيايێكى فره زۆرى له به ينيانا هه يه .
پێشه كى به پێچه وانه ى ئه و بيروبۆچوونه ى كه ده ڵێن كورد لقێكه له فارس به ڵكو فارس لقێكه له كورد ، ليسترانج ده ڵێ : له زۆربه ى ده قه كانى زمانى فارسيدا هه ركات ويستوويانه باسى تايه فه ده وارنشينه كانى ێ ئێران بكه ن وه ك (كورد) ناويان بردوون . له م دوايانه ش دا (كورد) ببووه زاراوه ێكى تايبه ت بۆ ئه و ده وارنشينانه ى ڕه گه زو زمانيان تورك و تازى (عه ره بى) نه بێ . هه ر به و هۆيه شه كه هه موو ئه و تايه فه ئێرانيانه ى كه به توركى و عه ره بى نه ده د وان و له ڕه گه زى تورك و عه ره ب نه بوون به (كورد) ناسراون. هه روه ك كه چۆن به ختيارى و لورو ده وار نشينه كانى فارس و كرمان و خوراسان و ناوچه كانى ناوه ندى و ڕۆژئاواى باكورى ئێران ، له هه ر كو ێيه ک بووبێتن به (كورد) ناسراون ، ته نانه ت ئه وانه ش كه له ڕه گه زى ئێرانين وبه زمانه ئێرانييه كان (وه ك كوردى) ده د ۆين ، له هه ر شوێنيكى ترو كيشوه ريكى تر بن به (كورد) ده ناسرين ، ئه و خاله ش زور به هێزو زانايانه يه و به ڵگه ى زۆرى له گه ڵه و پێم وانييه زانايانى هيچ وڵاتى ئه و زه حمه ته به خۆيان بده ن كه باسى لێبكه ن و قه بووڵى نه كه ن .
زۆر دوور نه رۆين زاناو داناو سياسى هيند نه هرۆ باوكى ئه نديرا غاندى له نووسراوه كه يدا " لمحات من تاريخ العالم " ، له لاپه ره 259 دا ده ڵێت " كورده كان به زمانى فارسى كۆن گفتو گو ده كه ن " .
ڕۆژهه ڵاتناسى روسياو سۆفيه ت " ئوربيللى" ده ڵێ :- (كورد كارێكى يه كجار گه وره ى كردۆته سه ر ژيانى رووناكبيرى ڕۆژهه ڵات، گه ڵێك له ڕۆڵه كانى خۆى له ژێر ناوى (فارس) و (تورك) و (عه ره ب) و (ئه رمه ن) دا له ده ستداوه ، به وه ى ناويان وه ك (شاعير) و (موسيقار) و (جه نگاوه رى نه مر) مێژووى چه ند گه ڵێک ده ڕاز ێنێته وه ، تۆمابواش له جێگايه كى ديكه ى كتێبه كه ى ده ڵێ : (موسيقاژه نى به ناوبانگ - زرياب - له بنه ماڵه يه كى كورده و خه ڵكى (مووسڵ) ه [780 - 957] .
فه ريد ون ڕه گه زى شا يه كانى ئێران ده چيته وه سه ر ئه و هى ئه ويش بو هه خامه نيشنى يه كان ، فه ره يدون له دايكى ده پرسى له چ ڕه گه زێكه له وه ڵامى دايكى دا ده ڵێ كورده ! ، فه رانه به كوڕه كه ى ( فه ره يدون ) ده ڵێ :

تر بشناش كز مرز ايران زمين يكى مرد بود نام آ و ابتين
ز تخم كيان بود و بيدار بود خرد مند و كورد و بى آزار بود
ز تهمورس كورد بودش نژاد پد ر به پد ر برهمى داشت ياد (6) .


هه روه ها جل و به رگى ساسا نييه كا ن كوردى وه كو شه لواربووه (7) .

كورد ناوى هه موو هۆزو تايفه كانى ماد و پارس ئه و ده وارنشينانه ى ڕه گه زو زمانيان تورك و عه ره بى نه بێ ده گرێته خۆى (8) .

موريه نزيكه ى 150 سا ڵێك له مه و پێش ده نووسێت : " له ڕۆژى 31 ئوت دانيشتووانى ده ماوه ند له يادى ڕزگاربوونى ئێران له زوڵمى زوحاك ئه و ڕۆژه يان كرد به جه ژن . ئه م جه ژنه يان ناو نا (جه ژنى كوردى) ئه م ناوه به ڵگه يه ، كه گه لى ئێران له سه رده مى جه مشێد و ، زوحاكدا بريتى بوون له ئه ژادى كورده كانى ئه مڕۆكه . ده ماوه ندييه كان باب و با پيرانى خۆيان به كورد ده زانن ، ئه م چه ژنه يان له باب و باپيرانيانه وه به ميرات بۆ مابووه وه ناويان نابوو (جه ژنى كوردى) . نووسه رى كتێبى (كوردستان) به ڕێز عه لى ئه صغه رى شه ميمى هه مه دانى له كتێبه كه يدا ده نووسێت: " له ناو كورده كانى باكوورى ئێران جه ژنێك به ناوى جه ژنى (كوردى) هه يه كه به ئاهه نگێكى تايبه ت و به يادى نه مانى سته مى زوحاك وه به ديلگرتنى زوحاك به ده ستى فه ره يدوون ، به رپا ده كر ێت. له وانه يه ببێته به ڵگه يه كى باوه ڕ پێكراو بۆ نووسينه كانى شانامه " (9) .


به هره وه رى كوڕى به لخى له 500 تا 510 ى كۆچى مانگى له مه ر ئيسماعيلى يه كانه وه كه عێلێكن له كورده كانى شوانكاره ى فارس و ده نووسى : " له سه رده مى ئيسلام دا كه سوپاى عه ره ب ، پارسيان داگير كرد ، ئه و قه ومه ش هه روه ك پارسيانى تر رايانكردو ته ره بوون و به شوانى و ئاژه لدارييه وه خه ريك بوون ، له شوێنێك به ناوى شوربانان نيشته جێبوون كه له ده شتى ئوورد هه ڵكه وتووه .
هه ر ئه و له شوێنێكى ديكه دا له مه ر كورده كانى فارسه وه ده نووسى :
" ... ئه و شان و شكۆيه ى كه له شكرى فارس بووى گشتى له كورده كانه وه بوو كه هه م ژماره يان زۆر بوو ، هه م چه ك و سيلاح و چاره وى .

سه ردار ناصر سه روكى هوزى سنجابي ووتى : من لا ى
عبدالله خان قوجى السلطان كلهر نامه ى (شهر بانو خاتون)
كچى كيسرام بينى كه بو باوكى كيسرا نووسيويه تى به زاراوه ى گۆرانى ده ڵێ:(بابۆ به خۆرايى نا مه ى پێغه مبه رت د ڕ ى) (10) .

له پێشه وه ترين كه ره سته و بابه ته كانى لێكوڵينه وه ى كوردناسى ، بريتييه له نه ژاد و ميژووى دێرينى كورد ، هه روه ها ده ستنيشانكردنى په يوه ند يى نه ژادى كورد به گرووپه ئه تنيكييه كونه كانى وه كو كاردوخى و ميدى و گووتى و ميتانى وعيلامى و خالدى و فارسه كه نه وه . بيروبۆچوونى كوردناسه كان له باره ى نه ژادى كورد و مێژووى دێرينى كوردستان يه ك نايه ته وه و له سه ر زور شت ناكوكن . بوْ نموونه ، نه ژادى كورد به بيربۆچوونى كوردناسى فه ره نسى ، ژوزيف پيتون توورئه فورت ، ده گه رێته وه سه ر خالدييه كان (11) ، كه چى به راى گالان – كه ئه ويش فه ره نسييه - ده گه رێته وه بوْ پارثه كان (12). ئه مه له كاتێكدا كوردناسى ديكه ى وه كو فريزه رى ئينگليزو ژوبيرتى فه ره نسى ، كاردوخه كان به باپيره گه وره ى كورد داده نين (13) .
ئه مه به ڵگه يه كه مادو پارس و هۆزه كانى تر عه شايرو تايفه و هۆزن بوون نه وه كو قه وم و ميلله ت وگه ل .

مه سه له ى جياوازى هه ندێ له شێوه قسه كردنى كوردى و فارسى ئه مه وه نه بێ ئه وه پيشان بدا كه ڕه گه زه كه يان جيايه ، به ڵكۆ ئه مه پێشبينى دانيشتن و كۆچه رايه تى و ناوچه ى قسه كردنه كه ئه مه له هه موو قه ومێكدا ئه م جياوازييه كه مه له به ين شێوه ى قسه كردنى دانيشتوه كانيا ئه بينرێ ، نه وه ك هه ر له به ين كوچه رى و و نيشته جێدا ، به لكو له به ين شێوه ى قسه كردنى دوو گوند به ته نيشت يه كه وه يا دوو شار ، بگره له هه ندێ شوێنا له به ين دوو گه ڕه ك له شارێكداو له قه ومێكدا ئه بينرێ . ده ى ئايا ئه كر ێ ئه م جياوازى شێوه يه له به ين ئه و دوو گه ره كه يا ئه و دوو گونده دا بكرێته هوى جياوازى ره گه زه كه يان ؟ ! .


ئه گه رله وشه فارسييه كان وورد بينه وه ده بينين وشه كان كوردى ڕه سه نن گۆڕانكاريان به سه ردا هاتووه . ده توانين بڵێن كورده كان به زمانى فارسى (كوردى) كۆن (زاراوه ى ساسانييه كان) گفتۆگۆ ده كه ن . له و فه رهه نگه دا وشه يه كى فره زۆرى فارسى كۆن و نوێ ده بينين كه كوردى ڕه سه نن مه به ستم وه ك سۆرانى ئه مرۆ وايه ، ئه مما ئه گه ر له گه ڵ زاراوه ى كرمانشانى به راوردى بكه ين ده بينين وه ک يه ك وانه . واته زاراوه ى كرمانشانى ، زاراوه ى ساسانييه كان بووه . ساسانييه كان كوردبوون . فارسى ئه مڕۆ گۆڕانكارى به سه رهاتووه ، وشه يه كى فره زۆرى عه ره بى و توركى و مه غولى (توركى) كه وتۆته زمانى فارسى كه زۆر لێكۆله ر به هه ڵه ده ڵێن فارسييه ، ئه و خاڵه ش زۆر به هێزو زانايانه يه و به ڵگه ى زۆرى له گه ڵه.
شاعيرى گه وره ى ئێرانى سه عدى شيرازى به ڕه گه ز كورد بووه و بۆيه به كوردى شيعرى وتووه ، له (بدايع) ه كه يدا ده ڵێت :
گـه پ تـازى آســتينى من زند گويد مــقال
گـه پ كُردى گويد ، " بورى نشينه و نان وره "
ئه وه ى ناو كه وانه كه به زاراوه ى گۆرانييه ، واته به كوردى ده ڵێم وه ره دانيشه و نان بخۆ! .
ئه گه ر تۆزيك ووردبينه وه ده بينين وشه فارسييه كان هه ر كوردى ڕه سه نن كه مێک گۆڕانكاريان به سه رهاتووه ده بينين : (مى كنم) ى فارسى له كوردى ده بێته (ئه يكه م - ده كه م) وه (مى دهم) ده بێته (ئه يده م - ده يده م) وه (مى خرم) (ئه يكرم – ده يكرم) . وه (خانه) ده بێته (خونا) چونكه فارسه كان پيتى (ئه ليف) له كاتى قسه كردن ده گۆڕن بۆ (واو) . نموونه ش بۆ ئه مه (نان) ده ڵێن (نون) وه (آنها) (أونها) ، (جان) (جون) .. هتد . هه روه ها هه ندێ جار پيتى (واو) ده گوڕێ بۆ (باء) وه كو (ئاو) له فارسى هه ر(ئاوه) گۆڕاوه بۆ (ئاب) ، هه روه كو دكتور محمد آلتونجى له (فرهنگ فارسى) باسى كردووه . له كرمانجى و بادينيش (ئاو) بوْته (ئاڤ) . هه ندێ جار (باء) ده گوڕێ بۆ (واو) وه كو : بان – وان . شوربا – شوروا . هه ندێ جار بۆ (فاء) وه كو : إبراز – افراز . زبان – زفان . هه ندێ جار بۆ (ميم) وه كو : غژب - غژم .


وشه هاوشێوه كانى فارسى كوردى (14) :
فارسى كوردى
آمد ورفت (كاكه يى) ئامه د ، (م . ر) ئامشه وره فت ، (هه ولێرى) ئاموچۆ
آو : (ك) ئاو . (ع) ماء ، وتلفظ : آب .
برد به رد
رَش ره ش
نِزم نزم
نَسك نيسك
ب- هه ندێ جار پيتى (باء) له فارسى ده بێته (واو) له كوردى ، پيتى (ئه ليف) له فارسى ده بێته (هاء) له كوردى وه كو :
آو ، وتلفظ : آب . ئاو
أبْر هه ور
زبان زوان . زمان
آلالَه هه ڵاڵه
آلانه هێلانه
آلاو هاڵاو
أبريشم ئاوريشم
إبريق ، (معر) آبريز ئاوڕێژ
أبِسْتا ئاوێستا
أُشْتُر ، وتلفظ (شتر) وشتر . حوشتر
أشْتُربان وشتره وان
أُشْتُر مُرْغ (ر . ك) حوشتر مورخ . وشترمورخ
أنار ئه نار . هه نار
اَنْدَك هه نده ک
اَنْديك هه ندێک
اَنْگ هه نگ
اِينْجا ئه وجا
بايد ده بايه ، ده بێ
برخى بڕێ
بنويسم بنووسم
بنويسى بنوسى
بنويسد بنووسێ
بنويسيم بنووسين
بنويسيد بنووسن
بهردادن به رهه م دان
بهروز پیرۆز
بوم وبه ر به روبوم
تُرُب تور
تَرْبُز ، تربزه تربزى . ته رۆزى
جُنباندن جولاندن
جُنبان جولان
چام چه وت
چرا که چونکه
چهارشنبه سورى چهارشه نبه سورى
خواب خه و
رفت ڕۆيى
رَفْتَن ڕۆين . رۆيشتن
روغن ڕۆهن . ڕۆن
رُت ڕووت
سرگشته (گيج . پريشان) (هه ولێرى) سه رگه شته . سه رگه شكه
سُلمبه و قُلُمبه قه ڵه و
شمرده ام ژماردوومه
شِيبانيدن شێواندن
شِيبيدن شێواندن
كارْبان كاروان
كَبْتَر . كَفْتَر كۆتر
كَبْك كه و
كَبوتَر كۆتر
كَبوتَرْبان كۆتره وان
كوت وشلوار (هه ولێرى) كورته ك وشه ڵوار
گًپ (م . ر) گه پ . گاڵته و گه پ
گُرى گوڕى
گُستره گه وره
گُنده گه وره
لاغر له غه ر ، لاواز .
مى خرم ئه كڕم
مى خوردم ئه مخوارد
مى خوردى ئه تخوارد
مى خورد ئه يخوارد
ميشود ده شێ
نُخود نۆك
نَرْسك نيسك
نَزْديك نزيك
نِزم نزم
نَسك نيسك
نَسو ، نشو نشێو
نميشود (هه وليرى) ناشێ
نَواز ناز
نِهان (بابا . مك) نهان . نهانى . نهيْن . نهيْنى
واژه وشه . واژه
هامْراه ها مڕا . هاوڕێ
هست هه يه . (هه ورامى) هه ست
ب - هه ندێ جار پيتى (ب) ى له فارسى ده گۆڕێ به (پ) له كوردى وه كو :
اَسْب ، اسب ئه سپ
اَسْب آبى ئه سپ ئاوى
ف - وه هه ندێ جار (ف) له فارسى ده گۆڕێ به (و) له كوردى وه كو :
جُفْت جووت
جَفْت چه وت
رفت ڕۆيشت
پ- وه هه ندێ جار (پ) له فارسى ده گۆڕێ به (ف) وه كو : سپى گۆڕاوه بۆ (سفيد – سه فيد) ، پيل (فيل) ، ( كه واته هه روه كو (سپى) زمانى كوردى وايه ، لامان سه ير نه بێت له زاراوه كانى زمانى كوردييدا ئه م گۆڕانه ده بينين وه كو له زاراوه ى كرمانجى و بادينى (ئاو) بۆته (ئاف) ، (شيو) به زاراوه ى هه ولێرى و (شيف) به بادينى ، (بووك) به سۆرانى و (بيک) به بادينى ... هتد .
ت- هه ندێ جار (ت) له فارسى ده گۆڕێ به (د) ، وه كو : تود – توت . توختن – دوختن .
هه ندێ جار پيتى (ت) له هه ندى زاراوه كانى كوردى وه كو فه يلى و ئيلامى وكرمانشانى وهه ورامى ناخوێندرێته وه ، وه كو : كوردستان - كورسان .
هه ندێ جار پيتى (ت) له فارسى بۆته (س) بۆ نموونه (تێر) ى كوردى له فارسى بۆته (سير) واته پيتى (ت) گۆڕاوه بۆ (س) ، جا چۆن (سير) ى فارسى كه ماناى (تێر) ى كوردييه له گه ڵ (سيرى) فارسى كه ماناى (سير) ى كوردييه جياده كرێنه وه ؟؟؟ بۆيه ده بێ (سير) ى فارسى ئه صڵه كه ى (تێر) ى كوردى بێت گۆڕااكارى به سه رداهاتووه . هه ندێ جار پيتى (ت) له هه ندێ زاراوه كانى كوردى وه كو هه ورامى و لورى و فه يلى و كرمانشانى ناخوێندريته ، يان ده گۆڕێ بۆ پيتێكى تر ، بۆ نموونه له ناوچه ى فه يلى و لوره كانى نزيک خانه قين شوێنێک هه يه به ناوى زه نگ ئاباد، كه به ڕه سه ن زه ند ئاباده ، فره زۆرى تريش .
ج- هه ندێ جار (ج) له فارسى ده گۆڕێ بۆ (ز) ، وه كو : ارج – ارز ، وه هه ندێ جار بوْ پيتى (ژ) وه كو : كج – كژ . وه هه ندێ جار ده گۆڕێ بۆ (گ) وه كو : آخشيج – آخشيگ .
د- هه ندێ جار پيتى (د) له زمانى كوردى له كاتى قسه كردن ناخوێندرێته وه و به ڵام له فارسى ده خوێندرێته وه وه كو :
جهُود (مك) جهوو . جوو يهود . يهودي .
صدقه صاقه (سليماني) صدقة .
مجيد مه جى (سليماني) مجيد .
ح- پيتى (ح) له زمانى فارسى به (ه - هاء) ده خوێندرێته وه.
د- پيتى (د) له فارسى هه ندێ جار ده گۆڕێ بۆ (ت) وه كو : زردشت – زرتشت . دايه – تايه . وه هه ندێ جار ده گۆڕێ بۆ (ذ) وه كو : گنبد – گنبذ .
دُوِيست ئه صڵه كه ى (دوو سه د) ه به (دويست) ده خوێندرێته وه ، هه روه كو دكتور محمد ئالتونجى له (فه رهه نگ فارسى - عربى) باسى كردووه .
ژ- پيتى (ژ) له فارسى ى لاژورد – لاجورد . (ج) وه كو : رژه – رجه . لاژورد – لاجورد . وه هه ندێ جار ده گۆڕێ بۆ (ز) وه كو گواژه - گوازه .
ص- پيتى (ص) له فارسى ئه صڵه كه ى (س) بۆته (ص) وه كو : شست – شصد . سد – صد .
صَد (مخف : سد) ، كورتكراوه ى (سه د) ه .
غ- پيتى (غ) له فارسى ده گۆڕێ بۆ (گ) وه كو : آغوش – آگوش . شغال – شگال .
م- هه ندێ جار پيتى (م) له فارسى له كوردى بۆته (د) وه كو : مَنْگ - ده به نگ . هه ندى جار پيتى (م) له فارسى ى له كوردى بۆته (و) وه كو : مِهْمان – ميوان . مِيميز- ميوژ . ناتمام - ناته واو .
و- هه ندێ جار (و) له فارسى ده گۆڕێ بۆ (ب) له كوردى وه كو :
واهَم به هه م
وُراز به راز
وَرانْبَر به رامبه ر
وَزَق بۆق
وَك (عربت : وق) بۆق
وَلاو بڵاو
وُرْت ڕووت
ه- هه ندێ جار (ه) له فارسى ده گۆڕێ بۆ (گ)، كاتێ له گه ڵ (ئه ليف و نون) كۆده بێته وه وه كو: نوشتگان ، يان كاتى (ى) بۆ زياد ده كرێ وه كو : بندگى .
ئه گه ر ته ماشاى وشه فارسييه كان بكه ين له گه ڵ كوردى سۆرانى به راورديان بكه ين ده بينين گۆڕانكارييه كى كه ميان به سه رهاتووه ، يان هه روه كو كوردى وانه وه كو :
هاك ، هاگ هيلكه ، هيك (بادينى) . هيله (م)
هَى هه ى
هِشْتن هێشتن
هَشَنْگ هه ژاو
هُشيدن هيشتن
هَلْهال هيله گ
هِليدن جێهێلين
هَماد هه موو
هَمار ئامار
هّمْتا هه متا . هاوتا
هَمْ تَك هاو ته ک
هَمْ پَيْمان هاوپه يمان
هَمْتاب هاوتا
خَر هه ر (روشدى) هه ر . (مك) خه ر ، كه ر
يِكْ گِرِه يه ك گر
يُورش هێرش

ئه گه ر ته مه شاى وشه ى (نويسنده = نووسنده) بكه ين وا ده زانرێ فارسييه به ڵام وشه يه كى ڕه سه نى كوردى يه ، ماموستا عه زيز ئالى له : با زمانه كه مان ته يار بكه ين ، گۆ ڤارى سروه ، ژماره 185 ، ل 73 ، ديسه مبه ر 2001 ز ، ده ڵێ: نووسنده ئه م وشه يه ئيستاش له ئاخاوتنى به سا ڵاچووه كانى موكرياندا به رگوێ ده كه وێ . له بيرمه جارێك له شارى ورمێ له ده فته رى گۆ ڤارى سروه ، له ماموستا " هێمن م پرسى : " كاتى ئێمه وشه ى ڕ ه سه نى " نووسند ه " مان هه يه ، بۆچى كه لك له وشه ى داتاشراوى " نووسه ر " وه رگرين ؟ ، " فه رمووى ڕاست ده كه ى ، " نووسنده " وشه يه كى ڕه سه ن و كۆنه و منيش له مه ڵبه ندى موكريان زۆرم له نه خوێنده واران بيستووه ، به ڵام نابێ له بيرمان بچێ كه وشه ى " نووسه ر " با داتاشراويش بێ - له مێژه له زمانى ئه ده بيماندا ريشه ى داكوتاوه و ئيتر ناتوانين وازى لێ بێنين " .
به گوێره ى به ڵگه مێژووييه كان و ئه م فه رهه نگه بۆ وشه هاوشيوه كانى فارسى و كوردى ده يسه لمێنن كه فارس و هه موو گه ڵا ێئرانى به شێكن له كورد .
ديسان " أمين زكى به گ " قسه ى ڕۆژهه ڵاتناسه كان و " سپايزر " يش ئه خاته ناواخنى باوه ڕى خۆى و ئه ڵێ " ئه مه ڕاسته كه كورد له سه ر زمانى قه ومه كانى تر گه لێ ناوى هه يه به ڵام ئه مه ئه وه ناگه يه نێ كه هه ريه كه ناوى قه ومێك بووه و جيابووه له ويتر به ڵكو له وانه يه به پێى زه مان هه ر قه ومه ك هاتووه ناوى " كورد " يشى بردوه ، وه كو ئه وه كه سومريه كان پێيان ئه وتن : " گوتى ، جوتى ، جودى " . ئاشورى و ئاراميه كان ئه يانوت : " گوتى ، كوتى ، كورتى ، كارتى ، كاردو ، كارداكا ، كاردان ، كاركتان ، كارداك " . ئێرانيه كان ئه يانوت : " كورتيو ، سيرتى ، كوردراها " . يونان و رومان پيان ئه وتن " كاردوسوى ، كاردخوى ، كاردوك ، كردوكى ، كردوخى ، كاردويكاى " . ئه رمه ن ئه يانوت : " كوردوئين ، كورچيخ ، كورتيخ ، كرخى ، كورخى " . عه ره بيش ئه يانوت : " كردى ، كاردوى ، باكاردا ، كارتاويه ، جوردى ، جودى " .
سه يرئه كه ى ئه م هه موو ناو گوڕانه له پاشه رۆكى ته بيعه تى شێوه ى قه ومه كانه وه بووه نه وه ك له به رئه وه كه ئه مانه چه ند قه ومێكى جياجياو عه شايرى تێكه ڵاو پێكه ڵاو بوبێتن. ته نانه ت ئه م ناو گوڕانه ئێسته ش هه رهه يه وه كو ئه وه كه عه ره ب ئه ڵێ " بندقيه "، لاتين ئه ڵێ " فنيسيا "، تورك ئه ڵێ " وه نديك " ، هه روه ها وشه ى " ماد " پارسيه كان " مادا "، ئاشورى " ئامادا " ، يونان " مد " ى پى ئه ڵێن. (15) .

هه روه ها هه ندێكى تر له ڕۆژهه ڵاتناسه كان ئه ڵێن : " ئه م هه موو ناوه كه بۆ كورد هه يه وه نه بێ هيچيان له هيچيانه وه دووربن به ڵكۆ هه مويان لێكه وه نزيك و پێكه وه به ستراون ، جا يا هه موو به سه ر هه موو قه ومى كوردا وتراوه وه يا هه ر يه كه بۆ عه شره تێك وتراوه ، چونكه كورد گشتى عه شاير بووه و زۆر زۆريش بوون .
مێژوونووسانى عه ره ب و موسڵمان ده ڵێن كورد ئه وه نده زۆرن نايه نه ژماردن، ئه وانه ى ژماردراون به س ئه وانه ن ناويان له " باب الصدقات " تۆماركراوه، واته به س ئه وانه ى زه كاتيان داوه .
له سه رمانه لامان سه ير نه بێت ئه مڕۆ سويد هه ر قه وم و ميلله تێ به ناوێكى جيا سويد بانگ ئه كات ، سويديه كانيش به ولاتى خۆيان (سويد) ده ڵێن سفێرێێ .
.

به :
سويدى Sverige
ئيسپانى Suecia
ئه لمانى Schwewden
ئينگليزى Sweden
به ئيتالى Svezia
پورتوغالى ، پورتوگالى Svecia پولونى Szwecja توركى Isvec
شيكى Svedska
مه جه رى Svedorszag
فينله ندى Ruotsi
فارسى سوئد
فه ره نسى Suede
عه ره بى السويد
كوردى سويد




شاعيرانى كورد زۆربه يان ساسانييه كان و گوردى شانامه يان به كورد داناوه ، بۆ نموونه حاجى قادرى كويى ئه رده شيرو ساسانييه كانى به كورد داناوه و ده ڵێ :

صلاح الدين و نورالدين كوردى
عه زيزانى جزيرو موش و وانى
مهلهل ، (ئه رده شير) و ديسمى شير
قبادو بازوميرى ئه ر ده ڵانى
ئه مانه پاكيان كوردن نهايه ت
له به ر بێ ده فته رى وون بوون وفانى
كتێب و ده فته رو تاريخ و كاغه ز
به كوردى گه ر بنوسرايێ زه مانێ
مه لاو پيرو شێخ و باد شامان
هه تا مه حشه ر ده ما ناو نيشانى



هه روه ها شا عير عبدالخالق ئه ثيري كه ركوكى له شيعرى وڵا تى كوردان ده ڵێ :

لاپه ره ى تاريخى عا له م شاهده بو ده ورى من
دياره هيشتا تاقى كيسراى ده وله تى ساسانى من
ادعايى علمى موسيقا أمين اسپات ئه كا
پـــياوى وه ك صــلاح الـــدين أيـوبــيــم بووه
فه خره بۆ ئيسلامى عاله م كرده وه ى سوڵتانى من
انقلابى چۆنى پێک هێنا له ئيسلا م و عــه ره ب
مير أبو مسلم بوو سه ر كرده ى گه لى شێرانى من
نـــادرى ئـــه فشـــارى عــبدالــكــريم خــانى زه نـــى
دوو ده نگى دا له عا له م سـه طــوه تى شـاهانى من



له به ڵگه و شیعره فارسى یه کانیش ده رده كه وێ كه هه موو هۆزوعه شايره ئێرانييه كان كوردبوونه ، له ساڵى 19 ك - 640 ز) هورمزانى پاشاى خوزستان داواى يارمه تى له كورده كانى موكريان و ئازه ربايه گان و هه مه دان و كرماشان كرد . له شه رێكى قورس له دزپول ، له كوردى موكريان و سێ تيره ى زور گه وره ى كورد كه كوردى (ره وه ند ، شوول ، زوردلان) ، بوون پێكه وه نابوو زۆر پاڵه وانانه شه ڕيان له گه ڵ (عه ره به) داگيركه راندا كرد ، كوردى (شاهين و گيل ) به هاوارى هورمزانه وه چوون . نه وبه خت له شاهنامه ى په هله ويدا به رگى يه كه م ، ل10 و11 و31 به درێژى له وه دواوه ، كورده كان به هانايانه وه چوون، باسى كورده كانى شاهين، راوه ند، شوول، هه رسين، كه نگاوه ر ، زوردلان و گيلى كردووه ، باسى جێگاكانيشيان كه نيشتمانيان بووه ، ئه مه ش هۆنراوه كه يه تى به فارسى :

ز كوردان شاهين و راوند و شول
فـــراوان بــيــامد ســوى ديــزپـــول
زهــرســيــن و كــنگــاور زوردلان
يــكى لــه شكر آماده شــد از زيــلان
صــف هــورمـــز را ســـواران گـــيــل
ســـوى مــيــســره بــايــه زنجير پيل
ســپهــدارشــان گــيلــوى صـــف شــكن
هـمـه كـوردى پــر زور و شمـشيـر زن

ئه مه ش وه رگێرا نه كه يه تى به كوردى :

له كـورده هه لوكانى ره وه نده و شوول
له شكريكى زور بين به ره و ديزفول
له هه رسين و كه نگاوه ر و زور دلا ن
له شكريكى ئاماده بوو له زيلا ن
ريزى سوارانى هورمزا ن و گیل
به ره و میسر با زنجير له پێى فيل سه ر كرده يان بوو گيلوى ريز شكێن
هه موو كوردى ئازاو شمشێر وه شێن

بۆ ئه و شه ڕه هورمزان كۆمه كى له كوردان خواست له نيوان هورمزان و عاره بدا شه ريكى گه وره ، كوشتارێكى زۆر كرا له كورد زۆر كوژران ، پاش چه ند مانگێك ده وره دان و شه ڕى خوێناوى هورمزان به ديل گيرا و بو مه دينه برا له دواى سالێك هه ر له مه دينه دا هورمزان كوژرا ... (16) .


سه ر چاوه كان :
1- مێژووى كوردو كوردستان و(توابع) ، نووسينى محه ممه د مه ردۆخى كوردستانى ، وه رگێڕانى : عبد الكريم محه ممه د سه عيد ، پێداچوونه وه ى ئومێد ئاشنا ، 1991 م ، مطبعة أسعد بغداد ، ل 9 .
2- مێژووى كوردو كوردستان و(توابع) ، نووسينى محه ممه د مه ردۆخى كوردستانى ، وه رگێڕانى : عبد الكريم محه ممه د سه عيد ، پێداچوونه وه ى ئومێد ئاشنا ، 1991 م ، مطبعة أسعد بغداد ، ل 79 و 80 .
3- مێژووى كوردو كوردستان و(توابع) ، نووسينى محه ممه د مه ردۆخى كوردستانى ، وه رگێڕانى : عبد الكريم محه ممه د سه عيد ، پێداچوونه وه ى ئومێد ئاشنا ، 1991 م ، مطبعة أسعد بغداد ، ل 169 .
4- علاء الدين سجّادي ، مێژووى ئه ده بى كوردى ، ل 37 .
5- الأكراد تاريخ شعب وقضية وطن ، ص 33 ، أحمد تاج الدين ، ط1 ، 2001 م ، الدار الثقافية للنشر ، القاهرة ، مصر.
6- شاهنامه ى فردوسى، به كوشش ، دبير ساقى ، جلد أول ، ص 40 ، حوسين مه دنى : كوردستان و ستراتيژ ى ده وڵه تان ...).

7- شه لوارى گشاد با تيكه ى اضافي در وسط كه هنگام نبرد يا سوارى شكار بيش تر مورد استفاده قرار مى گرفت و اين شلوار همان شلوارهاى گشادى است كه كردها و لرها ى امروزى مى پو شند رانپوش يا رانپا (مهر آساغيبى : هشت هزار سال تاريخ ماد و پارس , پو شاك أقوام آريايى ، ص 135) ، ايران .
8- كتاب ريناخ مقاله اى در مجلد باستان شناسى است كه بر اساس آن سال 1909م پس از تحقيقات علمى دانشمندان اروپائى راجع به مبداء كورد معلوم شد كه كورد نام طايفه غالب ايرانى استكه مثل ماد و پارس کوهستان مغرب ایران و حوالى آنرا تا شمال شامات و جنوب أرمنستان فروگرفته و همهء طوايف قديم را خود مستهلك ساخته و نام خويش برآن پوشانده است (رشيد ياسمى : كورد و پويستگى نژادى و تاريخى او ص 130) .
9- رشيد ياسمى : كورد و پويستگى نژادى و تاريخى او .
10- احسان نوري پاشا ، ميژووى ره گ و ره چه له كى كورد ، ل 76- 77 ، وه رگيرانى ، حه مه كه ريم عارف ، 2008 ، به فارسى ، تاريخ ريشه نژاد ى كورد ، ناشر ، كتاب فروشى بزرك سيديان ، چاپخانه ى پيروز ، 1361 ، ايران .

11- J.p.Tourefort , Relation d un voyage du levant, Imp.Royale, T .II, Paris,266.p.266.
12- O.P.GALAND ,La Georgraphie in Bulletin de la Sociere de Georgraphie ,N4,T.6,paris,1901.p.401.
13- I.ch.VANLY,Le Deplacementdu pays kurde vers 1 ouest entr 1e Xme et XVme siècle , in Actes du XXXme Congres International des Orientalistes paris, 1973,Serie Iran Moderne ,Vol . I .
به نه قڵ له : دكتور فه رهاد پيرباڵ ، كورد له ديدى روژهه ڵاتناسه كانه وه ، ل 54 ، بڵاوكراوه ى ئاراس – ژماره : 474 ، چاپ 1 ، هه ولێر .
14- مظفر اسماعيل ، فرهنگ ساسان ، سويد ، 2011 زايينى. چاپخانه ى فولكان .
15- علاء الدين سجّادي ، مێژووى ئه ده بى كوردى .
16- عبدالله قه ره داغى " مه لا عه لى " : ڕا گو ێزانى كورد له ميژوودا ، ل 96 – 97 .
* پارس : - بانگ سگ در موقع حمله . عوعو سگ . پارس كردن . عوعو سگ هنگامى كه بيگانه اى را در خانهء صاحب خود ببيند . به كوردى : پارس :- 1- فارس . هوزيكى كه وناراى ئاريايى كه له باشوورى ئيْراندا ده ژين . 2- گه فه . گه فه - گه ف. حه په . حه په - حه پ . حه و . حه و – حه و . حه ف . حه فار . حه وته . وه ره . ره وه . وه ره – وه ر . سه گ ره و . سه گ وه ر . وه پ . پاس . ده نگى سه گ . به عه ره بى : قوم من الإيرانيين يقطنون جنوبي إيران (الفرس) مسكن قوم (پارس) . الفرد الإيراني . عواء الكلب . فهد . (مك . باك) فقير . شحاذة . شحّاذ .
(فرهنگ عميد) . (فرهنگ كردستان ، سنندج) ، (فرهنگ فارسى ، محمد التونچى) .
 

لێرەدا بۆچونەکەت بنوسە‌




تکایە ئەم کۆدە بنوسە :